جێگره‌وه‌كه‌ی بان كی مۆن، بناسه

ئاژانسەکان-KDP.info- ئه‌نتۆنیۆ گۆترش متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی مسۆگه‌ر كردووه و، بەختدارترین به‌ربژێره بۆ شوێنگره‌وه‌ی "بان كی مۆن" ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
"ئه‌نتۆنیۆ گۆترش" له 30/4/1949 له لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پرتوگالدا له‌دایك بووه و، هه‌ر له‌و شاره‌شدا گه‌وره بووه و خوێندوویه‌تی، فیزیا و ئه‌ندازیاریی كاره‌بای له په‌یمانگای باڵای ته‌كنه‌لۆژیادا خوێندووه و، له ساڵی 1971ـدا ته‌واوی كردووه.
دوای ئه‌وه، كاری ئه‌كادیمیکی كردووه و وه‌ك وانه‌بێژ؛ باش باش زمانی پرتوگالی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانی ده‌زانێت.
له ساڵی 1996 – 2002 به سه‌رۆكوه‌زیرانی پرتوگال هه‌ڵبژێردراوه و له ساڵی 2000 وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كاریكردووه و له ساڵی 1999 تا 2005 سه‌رۆكی ڕێكخراوی "سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی" بووه.
"ئه‌نتۆنیۆ" ئه‌ركی نێرده‌ی كاروباری په‌نابه‌رانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێ سپێردراوه و له ساڵی 2005وە تا 2015 بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاری كردووه.
كاروانی دوورودرێژی سیاسی "ئه‌نتۆنیۆ گۆترش" له ساڵی 1973وە ده‌ست پێده‌كات؛ له‌و كاته‌ی بووه ئه‌ندامی حزبی سۆسیالیستی پرتوگال و له ساڵی 1992 به سكرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرا و پاش سێ ساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كرا و به سه‌رۆكوه‌زیرانی پوتوگال هه‌ڵبژێردرا.
گوتیریش به هه‌وڵدان بۆ ئه‌ندامه‌تی پرتوگال له یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داواكاری له‌باربردنی منداڵ ناسراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی پرتوگال ئه‌نتۆنیۆ گوتیریش ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی بۆ پۆستی سكرتیرێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵێورا.
بڕیاره كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی حه‌فته‌ی ئاینده كۆ ببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی گۆترشی 67 ساڵان وه‌ك سكرتێری نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.




