شارەزایەکی سەربازی: حەشدی شەعبی بەشداری لە شەری موسڵ بکات ژمارەیەکی ئێکجار زۆری خەڵکی سڤیل دەکوژرێن

ھەولێر-KDP.info- رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ، داوا لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، ڕێ بە حەشدی شەعبی نەدەن بەشداری لە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵدا بکەن، بۆ ئهوهی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ روو دەدات. شارەزایەکی سەربازییش ههمان ڕای ههیه و باوهڕی وایه، حەشدی شەعبی بەشداری لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵدا بکات، خەڵکی سڤیل زۆر دەکوژرێن.
شارەزای سەربازی (مەسعوود ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "حەشدی شەعبی لەسەر بنەمای تاییفی پێکھاتووە، ههڵبهته لەسەر بنەمای یاسایی و رێکخراوی نا، بهلكه لەسەر بنەمای تاییفی و مەزھەبی؛ ئهوان پێیان وا بوو مەترسی لەسەر شیعەکان دروست بووە، ئێستایش تەنھا چەکیان لەبەردەستدایە و سەرکردەکانی شیعەیش بۆ مەرامی خۆیان بەکاریان هێناون.''
گوتیشی، حەشدی شەعبی بەپێی یاسای جهنگ کە رێککەوتنی جنێف ھەیە 1949کە لە ماودەی چواردا باسی دەکات، پێویستە مافی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت، مامهڵه ناکات، لەبەر ئەوەی ھێزێکی رێکخراو نییە و پابەندی یاسا نێودەوڵەتییهكان نابێت.''
(مەسعوود ساڵح) باوهڕی وایه كه، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی ھێزێکی یاسایی و ڕێكخراو نییە، ھەندێک وڵات دەیانەوێت مەرامی خۆیانی پێ جێبەجێ بکەن، راشیگەیاند، حەشدی شەعبی دەیەوێت لە ناوچە شیعەکانی سنووری مووسڵدا بەشداری لە شەڕی مووسڵدا بكات؛ ههڵبهته مهبهستیانه پاش شهڕهكه دەستەڵاتی خۆیان لە مووسڵدا فراوان بکەن، بە رای من گەر حەشدی شەعبی بەشداریی شەڕی ئازادکردنی مووسڵ بكات، رێژەی کوژراوانی خەڵکی سڤیل زۆر زۆر دەبێت.''
بڵند ئیبراھیم




