٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسی سەربازیی داعش لە مووسڵ كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەم ئێوارەیە چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ناو جەرگەی شاری مووسڵدا تەقەیان لە بەرپرسی سەربازیی چەكدارانی داعش کرد و، کوشتیان.

 

عسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی ناو شاری مووسڵ، لە چەپەنگی ئەو شارەدا تەقەیان لە ئەبووهەمزە بەرپرسی سەربازیی داعش كردووە و، کوشتوویانە و، هەڵیشهاتوونە."

 

عسمەت ڕەجەب گوتیشی: "چەكدارانی تیرۆرستی داعش گشت خانووەكانی ناو زانكۆی مووسڵیان تەقاندووەتەوە؛ ئەو خانووانە جێی ژیانی مامۆستایانی زانكۆی شارەكە بوو."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار