دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت.. وەزیری دەرەوە بانگهێشت كراوە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بانگهێشتی وەزیری دەرەوە كراوە و، دوو پڕۆژەیاسایش دەخرێنە دەنگدانەوە و گفتوگۆ و و ڕاپۆرت بۆ ژمارەیەكی تریش دەكرێت.
(د. بێریوان خەیلانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیارە دانیشتنی ژمارە (22)ـی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و تێیدا دوو پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدان و پڕۆژەیاسایەكی تریش خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت".
(خەیلانی) گوتیشی: "هەر لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا هاتووە، بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراق كراوە و بڕیارە لە پەرلەمان ئامادە بێت بۆ پرسیارێك كە ئاراستەی دەكرێت تا وەڵام بداتەوە".
دەشڵێت: "بڕیارە تاوتووی شەش ڕاپۆرتیش بكرێت و هەورەها بابەتی ئاو و كارەبایش گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت ".
نەشوان بەرزنجی




