٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژەهراویبوونی ئەبووبەكر بەغدادی پشتڕاست كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  هەواڵی ژەهراویبوونی ئەبوبەكر بەغدادی پشتڕاست كرایەوە بەپێی زانیارییەكان لە سنووری نێوان عێراق سووریا لەگەل ژمارەیە لە سەرانی گروپەكەی ژەهراوی بوونە.

 

عسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی چواردەی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو زانیاریانەی باس لە ژەهراویبوونی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش دەكەن ڕاستە؛ ئەبووبەكر بەغدایی و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی داعش لە سنووری نێوان عێراق و سووریادا ژەهراوی بوونە."

 

عسمەت ڕەجەب گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان پێنج بنكەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەكانی یەرمووك و سوكەر و نزیك كۆمەڵگەی ڕۆشنبیری  لە سەنتەری شاری مووسڵدا بوردۆمان كردووە و، زیانی چاکیان لێ داون."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار