٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سیروان زەھاوی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق کاندید کراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  دوای لادانی ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق کە پشکی پارتییە، ئێستا (سیروان زەھاوی) بۆ ئەو پۆستە دیاری کراوە، بەڵام هێشتا دەستبەکار نەبووە.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئەو ھەواڵەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی پشتڕاست کردەوە و گوتیشی "راستە (زەھاوی) بۆ ئەو پۆستە دیاری کراوە و ناوەکەش بۆ پەرلەمان ڕەوانە کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستبەکار نەبووە."
(سلێڤانەیی) هەروەها گوتی، تەنھا پێویستی بەدەرکردنی فەرمانی دەستبەکاربوون ھەیە و، پێویست بە دەنگدان ناکات لە پەرلەمان، لەبەر ئەوەی ئەمینداری پێشوویش بەدەنگدان لانەدراوە و لە دەستووریشدا ئاماژەی پێنەکراوە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار