سێ شوێن بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی مووسڵ دەستنیشان کراوە
__2016_10_04_h17m45s19__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لەئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، ھەموو ئامادەکاریەک کراوە بۆ پێشوازی کردنی ئاوارەکان ،بۆ ئەو مەبەستەش سێ شوێن دیاری کراون و کەمپیان لێ دروست دەکرێ.
(ھاشم بریفکانی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ پلانێکی مەدەنیمان داناوە بۆ پێشوازی لە ئاوارەکان لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ؛ بەو مەبەستەش چەند شوێنێک دیاری کراوە بۆ ئەوەی پێشوازی لەو ئاوارانە بکرێت؛ لەوانە کەمپ لە زێلکان و زومار وخازر دروست دەکرێن و وا ئێستا ئیشیان لێ دەکرێ."
گوتیشی، داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەین لە کاتی ئاوارەییدا ئاڵای سپی ھەڵکەن و خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە بکەن، بۆ ئەوەی پێداویستی سەرەتایییان بۆ دابین بکەین.
(ھاشم بریفکانی) ڕوونیشی کردەوە، وەکو تەندروستیی مووسڵ چەندین تیم دروست کراون بۆ پرۆسەی ڕزگارکردنی موسڵ و چەند نەخۆشخانەیەکی گەڕۆکیش ئامادە کراون بۆ ئەوەی پێشوازی لە ئاوارەکان بکەن.
بڵند ئیبراھیم




