سی.ئێن.ئێن: زۆربه‌ی هێرشبه‌ره‌کانی پاریس وه‌ک په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته ئه‌ورووپا

ئاژانسەکان-KDP.info- حه‌وت تیرۆریست له‌و نۆ تیرۆریستەی که ساڵی ڕابردوو هێرشی چەکدارییان کرده سه‌ر پاریس، وه‌ک په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته ئه‌ورووپا و خۆیان ناساندووه.
(سی.ئێن.ئێن)ی ئەمریکا هەواڵێکی ئاژانسی پاراستنی هه‌نگاریای بڵاویکرده‌وه و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی بە چەک هەڵیانکوتایە سەر هاووڵاتییان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، به‌شێک بوون له ١٤ پیلانگێڕە که له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵی به‌رفراوانی په‌نابه‌ران ساڵی پار ڕوویان له وڵاتانی ئه‌وروپا و یەک لەوان فەرەنسا کردبوو.
چه‌ندین تیرۆریست که‌وتوونه‌ته ناو لیستی چاودێریکراوانه‌وه له ئه‌وروپا که توانیوویانه به پاسپۆرتی ساخته‌ی سورییه‌وه خۆیان تێکەڵ بە کاروانی په‌نابه‌رانی سووری بکه‌ن و بگەنە ئه‌ورووپا.
لەو بارەیەوە، ئاژانسی دژه‌تیرۆری هه‌نگاریا ڕایگه‌یاند که له هاوینی ٢٠١٥ له کاتی کێشەی هاتنی بەلێشاوی په‌نابه‌راندا، تیرۆریستان یه‌که‌یه‌کی کاروباری لۆجستییان له ئه‌ورووپا دامه‌زراندووه و بۆ ئەو مەبەستەش سوودیان له سنووره واڵاکانی وڵاتانی ئه‌ورووپا وه‌رگرتووه.




