٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەینێ، چۆنیەتیی بانگھێشتکردنی وەزیری دەرەوە بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی کورد ده‌ڵێ، 70 ئیمزا بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ پەرلەمان دراون به‌ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سبەینێیش چۆنیەتیی بانگھێشتکردنەکە ڕوون دەبێتەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان(ئەشواق جاف)، راگەیاند، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام هێشتا کارنامەی کۆبوونەوە دیار نییە داخۆ باسی چیی دەکرێت و چ تەوەرێک گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

(ئەشواق جاف) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، ''لە کۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمان 70 ئیمزا لە ماوەی سه‌عاتێکدا کۆ کراوه‌تەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوه‌، بۆ ئەوەیه‌ وەزیری دەرەوە بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت، بۆیە سبەی چۆنیەتیی بانگھێشتکردنەکەی ڕوون دەبێتەوە.''

(جاف) گوتیشی، پێویستە سەرەتا پرسیار ئاراستەی وەزیر بکرێت و لەماوەی دوو ھەفتەدا وەڵامی بدرێتەوە، ھەرکاتێکیش وەڵام درایەوە، ئەوکات رۆژێک بۆ بانگھێشتکردنەکەی دیاری دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار