بەغدا هێزێکی دیکەی نارد بۆ دەڤەری مووسڵ
__2016_10_03_h17m21s38__HK.jpg)
مەخموور-KDP.info- فەرماندەیەکی سوپای عێراق ئاشکرایکرد، بەغدا فرقەی 16ی ڕەوانەی مەخمور کردووە و ھاوپەیمانانیش ژمارەی ڕاوێژکارانیان لەو سنوورەدا زیاد کردووە.
ڕائید (ئەمین شێخانی) فەرماندەی سوپای عێراق لە سنووری مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق فرقەی 16ی سوپای عێراقی ڕەوانەی مەخموور کردووە و فەوجێکی ئەو فرقەیەشی ڕەوانەی خازر کردووە و، یەکێکی تریشی ڕەوانەی بەنداوی مووسڵ کردووە.
ڕائید (ئەمین شێخانی) گوتیشی، جگە لە زیادبوونی ھێزە عێراقییەکان، ئەمەریکا و فەرەنسا ڕاوێژکاری زیاتریان ناردووە بۆ سەربازگەی گەیارە وگەڕەسۆر."
بڵند ئیبراھیم




