تیمێکی ڕاگەیاندنی داعش ڕایانکرد

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ بەڕەێوبەر و پێنج کارمەندی ڕادیۆی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایانکردووە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ (ئەبوئەیسەم عێراقی) بەڕێوەبەری ڕادیۆ داعشانییەکەی بەیان لەگەڵ پێنج کارمەندی ئەو ڕادیۆیەدا ڕایانکردووە؛ تیرۆریستانی داعشیش بە دوایاندا دەگەڕێن و، جارێ چارەنووسیان دیار نییە."
مەموزینی گوتیشی بەو بۆنەوە ماوەی دوو سەعات پەخشی ئەو ڕادیۆیە لە مووسڵ بڕابوو.
بڵند ئیبراھیم




