لەو ڕۆژانەدا هێرشێکی دی دەکرێتە سەر چەند ناوچەیەکی دەڤەری مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیارە پێش هەڵگیرساندنی شەڕی گەورە، ئا لەو چەند ڕۆژەدا هێرشکی دی بکرێتە سەر چەند ناوچەیەکی دەڤەری مووسڵ و، ئازادیان بکەن.
ئەندامی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شاخەوان عەبدوڵا بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:"بڕیارە تا چەند ڕۆژی دی ئۆپراسیۆنێکی دیکە بۆ ڕزگارکردنی چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری موسڵ هەڵبگیرسێت؛ دوای ئەو ئۆپراسیۆنە پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ کە بە ئۆپراسیۆنی گەورە ناسراوە هەڵدەگیرسێت."
شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی: "جگە لەوەش بەم نزیکانە شەڕی ڕزگارکردنی حەویجەش هەڵدەگیرسێت و ھێزی پێشمەرگەش بەشداری دەکەن."
دەیشڵێ: "تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە حەشدیشەعبییش دێتە ئەو شەڕەوە یاخود نا؛ بەڵام ئەگەر بێت و بەشدار ببێت، ئێمە وەکو کورد نابینە لایەنێک؛ بەڵام لە پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەدا بەشدار دەبن."
بڵند ئیبراھیم




