کوریای باشوور به‌شداریی ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی عێراق ده‌کات

ئاژانسەکان-KDP.info- حکوومەتی کۆریای باشوور به بڕی ٣ ملیۆن دۆلار به‌شداری پرۆسه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی عێراق ده‌کات.
لیس گراند، ڕێکخه‌ری باڵای کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕایگه‌یاند که حکوومه‌تی کۆریای باشوور به بڕی ٣ ملیۆن دۆلار به‌شداریی ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی عێراق ده‌کات و ئه‌و پاره‌یه له پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی خێرا به‌کاردێت که دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و داموده‌زگاکان ده‌گرێته‌وه.
سەرچاوەکەی یوئێن هه‌روه‌ها وتی "هاوکارییه‌که له کاتی خۆیدایه و زۆر هیوابه‌خشه، چونکه له ئێستادا به هه‌زاران خێزان ڕووده‌که‌نه‌وه شار و شارۆچکه‌کانی خۆیان و هیچ شتێکیان نییه."




