٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

له‌ مانگی ئه‌یلولدا له‌ عێراق ١٠٠٣ که‌س کوژراون و ١١٥٩ برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕاپۆرتێکدا له‌سه‌ر قوربانییانی عێراق ڕایگەیاند له‌ مانگی ئه‌یلولدا ١٠٠٣ لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا گیانیان لەدەست داوە و ١١٥٩ که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

یوئێن هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستان و برینداربوونی ئەو ژمارەیە لە هاووڵاتییانی عێراقی بۆ شەڕ و تیرۆر و پێکدادانی چەکداری

به‌پێی ڕاپۆرته‌کەی نەتەوەیەکگرتووەکان،‌ له‌ کۆی ١٠٠٣ کوژراو ٦٠ یان هاووڵاتی سڤیل و ١٩یان پۆلیس بوون، له‌ کۆی ١١٥٩ برینداریش ٩٥١ یان هاووڵاتیی سڤیل بوون و هەروەها‌ ٢٩ برینداری دیکەش سەر بە هێزەکانی پۆلیس و به‌رگریی شارستانی بوون. ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌غدا زیانمه‌ندترین پارێزگا بووه ‌و ژماره‌ی قوربانییان تێیدا له‌ کوژراو و بریندار لە مانگی ڕابردوودا گەیشتە ١١٢٧ کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار