داعش خانووی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقی ته‌قانده‌وه

مووسڵ-KDP.info- گرووپی تیرۆریستی داعش، ئه‌و خانووانه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقی له شاری مووسڵ رووخاند، كه پاش داگیركردنی ئه‌و شاره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرتبوون.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ، خانووی گشت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵی رووخاندووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر شاره‌كه و پێشتر تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و خانووانه‌دا گرتبوو.''
(ره‌جه‌ب) گوتیشی "هه‌ر ئه‌مڕۆ داعش سێ ئافره‌تی له‌دار دا، ئه‌ویش به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێری سه‌ته‌لایت، كه پێشتر له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه قه‌ده‌غه كرابوو، چه‌ندین هاووڵاتی به‌و تۆمه‌ته كوشتووه و له‌دار داوه.''
قائید میرۆ




