٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەرەم: لادانی وەزیرەكان پیلانی مالیكییە و دەیەوێ دەوڵەتەکەی عەبادی بڕووخێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ لادانی وەزیرەكانی عەبادی، پیلانێكە نووری مالیكی لە ڕێی بەرەی چاكسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەکا؛ دەیانەوێ حكومەتەكەی عەبادی بڕووخێنن.

د. عەرەفات بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لادانی وەزیرەكان لە كابینەی عەبادیدا پیلانێكە نووری مالیكی لە ڕێی بەرەی چاكسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەکا کە نزیكەی 120 پەرلەمانتارن. مەبەستیشیان ئەوەیە حكوومەتەكەی عەبادی بڕووخێنن. ئەوەتا پۆستی وەزیری بەرگری و وەزیری دارایی و وەزیری ناوخۆ وەزیری بازرگانی بەتاڵە؛ بڕیارە لە وەزیری دەرەوە و وەزیری پەروەردەیش بكۆڵنەوە و، دوور نییە متمانە لەوانیش بسێننەوە."

د. عەرەفات ڕوونیشی كردەوە: "چەند شتێک عێراقی گەیاندە ئەم ڕۆژە؛ لەوانە، دەستێوەردانی مەرجەعیەت لە سیاسەت، شیعە نەیتوانی وڵات بەڕێوە ببات، حزبی دەعوە بە سیاسەت و ململانێ، سیاسەتێکی هەڵەی گرتە بەر. خۆ ئەو ململانێیەی نێو حزبی دەعوە هاوشێوەی پەندە كوردییەكەیە كە دەڵێ  بۆ من نەبێ بۆ تۆش نییە."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار