٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە کەمپی دیبەگەدا ئامادەکاری بۆ هاتنی ئاوارەی دی دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

گوێر-KDP.info-   بەرپرسی كەمپی دیبەگە دەڵێ، بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی ڕزگاركردنی شاری مووسڵەوە ئامادەكارییەكی تەواومان كردووە تا پێشوازی لەو ڕێژە زۆرە ئاوارەیە بكەین كە بە ملیۆنە ئاوارەیەک زیاتریش خەمڵێندراوە.

ڕزگار عوبێد بەرپرسی كەمپی دیبەگە بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی ڕزگاركردنی شاری مووسڵەوە ئێمە وەكو دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوكاری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئامادەكاریەكی تەواومان كردووە بۆئەوەی پێشوازی لەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەیە بكەین كە بە یەكملیۆن ئاوارە زیاتر خەملێندراوە. ئامادەكاریشمان كردووە بۆئەوەی لە پێنج ڕۆژی یەكەمدا بتوانین خواردنی گەرم بەو ملیۆنە ئاوارەیە بدەین و بتوانین چەند مانگێك باروبوویان بكەین."

بەرپرسی كەمپی دیبەگە ئاشكرای كرد: "ئێستا زیاتر لە 31هەزار ئاوارە لە كەمپەكانی دیبەگەدان، ڕۆژانە بە بەردەوام خەڵك لە دەست تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕزگار دەكەن؛ بە تایبەت لە ناوچەكانی حەویجە و قەراج و چەند شوێنێكی تر, ئێمەش هاوكارییان دەكەین و بەوپەڕی تواناوە باری ژیانیان ڕێك دەخەین."

ڕزگار عوبێد ڕوونیشی كردەوە: "بە زۆر هیچ ئاوارەیەك ڕەوانەی ناوچەكانی خۆیان ناكەینەوە، بەڵام تاكو ئێستا زیاتر لە 7هەزار ئاوارە بە مەیلی خۆیان گەڕاونەتەوە ناوچەی خۆیان؛ دیارە ناوچەکەیان ئازاد کراوە."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار