٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاتوچۆ لەنێو بازاڕی مووسڵ قەدەغە كرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بە هۆی نزیكبوونەوەی هێرشی سەر مووسڵ، لە كاتی ئێستادا نرخی كەلوپەل و خواردەمەنی بە شێوەیەكی بەرچاو لەو شارەدا بەرز بووەتەوە و، داعشیش هاتوچۆی لە بازاڕی شارەكەدا قەدەغە كردووە.

(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە هۆی نزیكبوونەوەی وادەی دەستپێكردنی شەڕی مووسڵەوە، چەكدارانی داعش لەنێو شاری مووسڵ رێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر و رێگە بە دەرچوونی دانیشتووانی شارەكە نادەن، لە زۆربەی بازاڕەكانی شارەكەیش قەدەغەی هاتوچۆی تێدا راگەییێندراوە".

(رەجەب) گوتیشی: "چەند رۆژێكە نرخی كەلوپەل و خواردەمەنی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەو بازرگانانەی نزیكن لە گرووپی تیرۆریستیی داعش، رەوشەكەیان قوزتووەتەوە بۆ ئەوەی كەلوپەل بە نرخی گران بدەن بە خەڵكی شارەكە، ئەمەش بووەتە جێگەی دڵگرانیی دانیشتووانی مووسڵ و تێكچوونی رەوشی شارەكە".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار