٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاسای لێبوردنی گشتی، خەڵکی ناوچە كوردستانیەكانیش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-   یاسای لێبوردنی گشتی سوودێكی باشی هەیە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی بە تۆمەتی تێوەگلان بە تیرۆرەوە دەستگیر كراون و تۆمەتەكەیان لەسەر ساغ نەبووتەوە.

دكتۆر (ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "یاسای لێبوردنی كە ماوەیەك لەمەوبەر پەسەند كرا، یەكێكە لەو یاسا گرنگانەی پەرلەمان دەری‌كردووە و بەهۆیەوە خەڵكێكی زۆر لە زیندانەكانی عێراق ئازاد دەكرێن، ڕەخنەی هەندێ ڵایەنی عێراقیش بەتایبەتی شیعە لەجێگەی خۆی نیە، چونكە بەشێك لە عەرەبی شیعە پێیانوایە بە هۆی یاسای لێبوردنی گشتیەوە ژمارەیەك بەرچاو عەرەبی سوننە كە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر كراون ئازاد دەكرێن و دیسان دەبنەوە كێشە بۆ ئاسایشی عێراق.

ئەندامەكەی لیژنەی مافی مرۆڤ گوتیشی: "یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق بەو شێوەیە زیانی نییە كە باسی لێوە دەكرێت، چونكە نەك تەنیا خەڵكی سوننە بە تۆمەتی تیرۆر گیراون و ئازاد دەكرێن، بەلكۆ ژمارەیەك هاووڵاتیی كوردیش لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەر بڕیارەكە دەكەون و ژمارەیەك لایەنگری موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەنێو زیندانەكان ئازاد دەكرێن، كەواتە هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەگرێتەوە.

ئەشواق جاف دەشڵێ: "یاسای بەرەنگابوونەوەی تیرۆر ماوەی چەند ساڵە كاری پێ دەكرێت و كەس گلەیی نەبووە، تەنیا مادەیەكی نێو یاساكە بووەتە سەرچاوەی كێشە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی، ئەویش بە گوێرەی مادەیەكی یاسای تیرۆر ژمارەیەكی ئێكجار زۆر هاووڵاتی دەستگیر كراون و كەیسەكەیان یەكڵا نەكراوەتەوە، چونكە هەر كەسێك زانیاری لەسەر كەسێك دیكە دابێت بە دەزگە ئەمنیەكان گوایە دەستی هەیە لە تیرۆردا دەستگیر كراوە، یان لە دوای تەقینەوەیەك ژمارەیەك خەڵكی گومانلێكراو گیراون لەسەریان ساغ نەبووەتەوە و تێوە گلاون لە تەقینەوەكە، ئەوەش ناكرێ خەڵك بە تۆمەتی تیرۆر بخەیتە زیندان و لە دادگایشدا هیچی لەسەر نەبێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار