کارته‌ر: ئه‌مریکا ٦٠٠ سه‌ربازی دی دەنێرێتە عێراق

ئاژانسەکان-KDP.info- ئه‌شتون کارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر ناردنی ٦٠٠ سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مریکا؛ بۆ شەڕی ئازادکردنی مووسڵ ده‌گه‌نه عێراق.
ئەشتون کارته‌ر ڕایگه‌یاند که حکوومه‌ته‌که‌یان ڕازی بووه له‌سه‌ر ناردنی ٦٠٠ سه‌ربازی دیکه بۆ عێراق بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا. هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م قۆناغه گرنگ و هەستیارە و پێویستی به‌وه‌یه هێزی زیاتری ئه‌مریکا له عێراق بێت.
پێشتر سه‌رچاوه ئه‌مریکاییه‌کان ڕایانگه‌یاندبوو که ئه‌مریکا هیزێکی زۆری دیکه ڕەوانەی عێراق دەکات و ئه‌رکی ئه‌م هێزه جیاوازه و بۆ ڕێگرییه له بەرپابوونی شه‌ڕی هۆزهۆزانێ بە تایبەت دوای ئازادکردنی مووسڵ.




