سبەینێ لە هەولێردا شەڕی دەرکردنی داعش لە مووسڵ و چۆنیەتیی ئیدارەدانی ئەو شارە تاوتوو دەکرێ

مووسڵ-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌یێنێت: سبه‌ینێ لایه‌نه سیاسییه‌كان و گشت پێكهاته و په‌رله‌مانتارانى نه‌ینه‌وا و كه‌سایه‌تی و ئێڵوەر (سه‌رۆكهۆز)ه‌كان و چاڵاكوان و ڕ‌ۆشنبیرانى شارى مووسڵ لە شاری هەولێردا یەک دەگرنەوە و باسی مووسڵ دواى داعش دەکەن.
(هاشم بریفكانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمەی حكوومه‌تى خۆجێیى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بۆ سبه‌ى پێنجشه‌ممه كات 10ـى به‌یانى له هۆلى سه‌عدعه‌بدوڵا شارى هه‌ولێردا کۆنفراسێکمان ڕێک خستووە؛ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و گشت پێكهاته و پەرله‌مانتارانى نه‌ینه‌وا و كه‌سایه‌تی و ئێڵوەر و چالاکان و ڕ‌ۆشنبیرانى شارى مووسڵیشمان بانگ کردووە."
(بریفكانى) گوتیشى: "ئه‌م كۆنفرانسه بۆ ئه‌وه‌یه تا پشتگیرى خۆمان ده‌ڕببرین بۆ شەڕی ئازادكردنى مووسڵ و ڕاى هەوو لایه‌ك دێته وه‌رگرتن لەو بارەیه‌وه؛ باسی چۆنیەتیی ئیدارەدانی شارى مووسڵیش دەکرێ."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاماژه‌شی دا: "پێده‌چێت نوێنه‌رى (سه‌رۆك بارزانی)ـیش بێت بۆ كۆنفرانسه‌كه؛ ئەگەر بێت پشتیوانیییەکه بۆ كۆنفرانسه‌كه و خه‌ڵكى مووسڵ و دەوڵەتۆکەکەی مووسڵ، چونكه پشتیوانیی هه‌رێمى كوردستان گرنگه بۆ حكوومه‌تۆکەکەی نه‌ینه‌وا."
نه‌شوان به‌رزنجى




