هه‌ندێک دەیانەوێ پارێزگاری نەینەوا لا بدەن
__2016_09_27_h19m16s50__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاشكراى ده‌كات هه‌وڵى به‌رده‌وام و جددى هه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا تا پارێزگارى مووسڵ لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و لا بدرێت.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌شار كیكى بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "چه‌ند ڕۆژێك لەمەوبەر 13 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا داوایه‌كیان پێشكه‌ش به من كرد وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن كه ده‌یانه‌وێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگارى نه‌ینه‌وا بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تى ئیدارى و ئابوورى و بابه‌تى جیاجیا، به‌ڵام له‌هه‌مان ڕۆژ ئه‌ندامێك له‌وان كه واژووى له‌سه‌ر داواكه كردبوو واژووەکەى خۆى كشانده‌وه."
به‌شار كیكى گوتیشى ، به‌پێى یاسا ده‌بێت 13 ئه‌ندامى ته‌واو بن ئینجا ده‌توانن لێپرسینه‌وه‌كه بكه‌ن؛ كه بوون به 12 نه‌متوانى داواكه به‌پێى یاسا به‌ڕێوه ببه‌م و بانگهێشتى پارێزگار بكه‌م و دانیشتنى ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستنیشان بكه‌م بۆ لێپرسینه‌وه‌كه."
كیكى گوتیشى: "هه‌وڵى به‌رده‌وام هه‌یه به شێوه‌یه‌كى جددى بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگار لا بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ماناى وا نییه ده‌گه‌ن به ئامانج و ڕێكاره یاساییه‌كان ته‌واو بكه‌ن."
نه‌وفه‌ل حه‌مادى عاگوب پارێزگارى ئێستاى نه‌ینه‌وایه و له دواى لادانى ئه‌سیل نوجێفى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق له 5ـى 10ـى 2015 به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا به پارێزگار هه‌ڵبژێردرا كه له كوتله‌ى نه‌هزه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجى




