٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشێك لەو فڕۆکە سەربازیانەی عێراق کڕیویەتی كەڵكیان نییە؛ گەندەڵییەکی گەورە كراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- لەو گرێبەستە سەربازیانەی سەردەمی مالیكی و ئەوانەی دواتریش كە بۆ كڕینی فڕۆکەی سەربازی كراوە كۆمەڵێك بابەتی گەندەڵی گەورە دەرکەوتووە.

)شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە دوا سەردانمان وەكو لیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆ ڕووسیا لەو گرێبەستە سەربازیانەی لە سەردەمی مالیكی كراوە و ئەوانەی دواتریش كە بۆ كرینی فڕۆکەی سەربازی كراوە كۆمەڵێك بابەتی گەندەڵێ گەورەمان بۆ دەركەوت، ڕوون بووەتەوە بەشێك لەو فڕۆکە سەربازیانەی بۆ عێراق ڕەوانە كراوە كەڵكی بەكارهێنانیان نییە، یان ئەو تایبەتمەندیانەی تێدا نییە كە لە گرێبەستەكاندا دیاری كراوە."

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە جەختیشی كردەوە: "ئێمە بەردەوامین لە لێكۆڵینەوە لە گرێبەست و گەندەڵییە سەربازیەكان، وەزیری بەرگری بەشێكی زۆری خستوونەتە پاڵ دەسەڵاتەكەی سەردەمی مالیكی. زۆر گریبەستی چەكیشمان هەیە بەو شێوەیە نەبووە كە لە گرێبەستەكاندا هەیە و گەندەڵیی زۆر گەورەی تێدا كراوە."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار