١٠٠ ئیمزا بۆ لێپێچینەوە لە ئیبراهیم جەعفەری کۆ کراوەتەوە

بەغدا-KDP.info- نزیکەی ١٠٠ئیمزا بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری دەرەوەی عێراق کۆکراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا وادەکە دەستنیشان نەکراوە.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لە پەرلەمانی عێراقدا دەست بە کۆکردنەوەی ئیمزا کراوە بۆ ئەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق (ئیبراھیم جەعفەری) کە لەسەر پشکی شیعەیە بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و لەبارەی کۆمەڵێک پرس لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، لەوانە بەھەدەردانی پارەی دەوڵەت و ئەنجامدانی گەندەڵی.
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، تا ئێستا ١٠٠ئیمزا کۆ کراوەتەوە، بەڵام کاتی بانگھێشت کردنەکەی دەستنیشان نەکراوە.
بڵند ئیبراھیم




