ئەڵمانیا سەدان هەزار پەناخواز لە پێدانی مافی پەنابەری بێبەش دەکات

ئەڵمانیا-KDP.info- سەرچاوەیەکی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە نیو ملیۆن پەناخواز کە ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین، داوای په‌نابه‌رێتییان لەلایەن ئەو وڵاتەوە ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (بێڵد)ی ئه‌ڵمانی بڵاویکرده‌وه که له ئێستادا نزیکه‌ی پێنجسەد هەزار کەس لە خەڵکی وڵاتانی دیکە وەک په‌ناخواز له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و داوای بەخشینی مافی پەنابەرێتییان کردووە، داواکارییەکانیان لەسەر بەخشینی مافی په‌نابه‌رێتی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هەواڵی ڕۆژنامه‌که پێنجسەد و چل و نۆ هەزار و دووسەد و نۆ پەناخواز کە لەسەدا حەفتا و پێنجیان ماوەی شەش ساڵە لە ئەڵمانیا دەژین، دوای ئەو ماوەیە لە چاوەڕوانی، مافی بەخشینی پەنابەری پێیان لەلایەن ئەڵمانیاوە ڕەت کرایەوە. هه‌روه‌ها سەرچاوەکە ئاماژه به‌وه ده‌کات که سەرجەم ئەو پەناخوازانەی داواکارییەکانیان ڕەت کراوەتەوە، له کۆتایی مانگی حوزه‌یرانه‌وه بە فەرمی ئاگادار کراونه‌ته‌وه.




