کۆنگریسمانێکی ئه‌مریکی پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌پارێزگاکردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاماده ده‌کات

ئه‌مریكا-KDP.info- کۆنگریسمانی ئه‌مریکی (جیف فۆرتنبێری) نوێنه‌ری ویلایه‌تی نبراسکا، پرۆژهیاسایه‌کی به‌ناوی هه‌ردوو حزبی کۆماری و دیموکراتییه‌وه ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له عێراق بکرێت به پارێزگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه.
(فۆرتنبێری) لە کۆنگریسی ئه‌مریکا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکارییه بۆ پرۆژه یاساکه و هه‌وڵ ده‌درێت ده‌نگی پێویستی بۆ کۆبکاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین دیداری ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و ناوچه‌یه یه‌کێکه له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان له ڕووی فره‌یی کلتور و ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانه‌وه.
(جیف فۆرتنبێری) نوێنه‌ری ویلایه‌تی نبراسکا لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە پرۆژەی بەپارێزگاکردنی دەشتی نەینەوا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.




