ده‌ستێكى سیاسى ده‌یه‌وێ حكوومه‌تى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه
__2016_09_25_h19m2s15__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ده‌ستێكى سیاسى ده‌یه‌وێت حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه و سه‌رۆكى حكوومه‌تیش به شێوه‌ى پرسیارلێكردن لا بدات.
(د. ئەردەڵان نووره‌دین) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "ده‌نگدانى نهێنى له‌نێو ده‌ستوور و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى نیه ته‌نها به دوو حاڵه‌ت ده‌بێت ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه جگه له‌مانه یاسا ڕێگه‌ى به ده‌نگدانى نهێنى نه‌داوه بگرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ڕوویدا ڕابردوویه‌كى دروست له‌گه‌ل (خالد عوبێدى) واى كرد ببێته جۆرێك له عورفى ده‌ستوورى به‌مشێوه‌یه په‌یڕه‌و بكرێت له كاتى وه‌ڵام و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زیره‌كانى تریش بۆیه چه‌ندین پەرلەمانتار كارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى حكوومه‌تیش بانگهێشتى پەرلەمان بكه‌ن و پرسیارى ئاراسته بكرێت و ته‌نانه‌ت متمانه‌شى لێ وه‌ربگیرێته‌وه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "بێگومان دیاره ده‌ستێكى سیاسى له پشته‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت هه‌موو حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه و، سه‌رۆكى حكوومه‌تیش به شێوه‌ى پرسیارلێكردن لابدات ئه‌گه‌ریش ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام بێت، بێگومان حكوومه‌ت سه‌ر ناگرێت و كه‌سانێك دێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه خاوه‌ن پێگه نینه له لاى وڵاتان ناچار ده‌بێت له‌گه‌ل به‌رده‌وامى ئه‌م پرۆسه سیاسیه به‌مشێوازه ئه‌و كه‌سانه بێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات دووباره كه مه‌رغووبیش نه‌بن چونكه پشتى پەرلەمانیان هه‌یه له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران."
(د. ئەردەڵان) گوتیشى: "وه‌زاره‌تى به‌رگرى و دارایى و ناوخۆ هەرسێانەکەیان سیادین؛ دانانه‌وه‌ى كه‌سانى تر له شوێنیان وا ئاسان نییه و حكوومه‌ت بۆى زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت تا بتوانێت كه‌سانێك ده‌ستنیشان بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه؛ جگه له‌وه‌ش ته‌مه‌نى ئه‌و وه‌زاره‌تانه ته‌نها ساڵێك و چه‌ند مانگێك ماوه بۆیه ئه‌سته‌م ده‌بێت تا حكوومه‌ت پڕیان بكاته‌وه ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانى به‌شێوه‌ى وه‌كاله‌ت بەڕێوه ده‌برێت به وه‌كاله‌تیش به‌رێوه‌بردنیان ناكرێت له كاتى ئێستا كه عێراق له به‌رده‌م شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعشه نه وه‌زیرى دارایى ده‌توانێت پاره خه‌رج بكات نه وه‌زیرى به‌رگرى و نه ناوخۆش هه‌یه؛ كه بێگومان كاریگه‌ریه‌كى زۆر دروست ده‌كات و فشارێكى زۆر ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ت بۆیه سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێویسته كێشه‌كان هه‌وڵبدات له‌رووى سیاسیه‌وه چاره‌سه‌ر بكات چ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان یاخود له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بێته پێش ئه‌گه‌رنا چاره‌نووسى حكوومه‌ته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه پاش ماوه‌یه‌كى تر."
نەشوان بەرزنجی




