نامه‌رکه‌زیبوونی زیاتری عێراق دوای شه‌ڕی داعش پێشبینی کراوه
__2016_09_25_h15m11s14__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- شارەزایەکی کاروباری عێراق، نامه‌رکه‌زیبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش و خه‌رجی و کارگێڕی بە یه‌کێک له پێشبینیکراوه‌کانی دوای شه‌ڕی داعش له عێراق دەزانێت.
مایکل نایت، پسپۆڕی کاروباری عێراق و شرۆڤه‌کار له ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک، له بابه‌تێکدا بۆ بەشە ئینگلیزییەکەی سایتی ئه‌لجه‌زیره نووسیویه‌تی "نامه‌رکه‌زیبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش و خه‌رجی و کارگێڕی له عێراقدا یه‌کێکه له پێشبینیکراوه‌کانی دوای شه‌ڕی داعش له عێراق به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی و ناته‌بایی".
مایکل نایت له بابه‌ته‌که‌یدا ده‌ڵێت "لۆجیکه‌که ڕه‌وایه، ئه‌گه‌ر کورد و سوننه ئازاد بکرێن له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بێ‌کێشه‌تر ده‌بن. ئه‌و کاته‌ش بوار بۆ ئه‌ندامانی داعش نامێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که نامه‌رکه‌زییه‌تیش وتنی ئاسانه و جێبه‌جێکردنی زه‌حمه‌تی تێدایه، بۆ نموونه ده‌بێ ڕێککه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به ناوه‌ند چه‌ند ده‌بن؟ هه‌رێمه‌کان چه‌ند ده‌بن؟ چه‌ند ناوه‌ند خه‌رجی ده‌کات؟ چه‌ند به‌ر هه‌رێمه‌کان ده‌که‌وێت؟ کاروباری نه‌وتەکەیان چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت".




