٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگا سوورە لەسەر بەشداری نەکردنی حەشدی شەعبی لەشەڕی مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی فراكسیۆنی برایەتی و پێکەوە ژیان لەئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت،  رازی نین حەشدی شەعبی بەشداری لەشەڕی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ بکات، بەڵام ھەر ھێزێک کە بیەوێت بەشداری بکات پێویستە بەرەزامەندی ھەرێم و بەغدا و ھاوپەیمانان بێت.

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوان ھەرێم و بەغدا و ھاوپەیمانان ھەر ھێزێکی دیکە جگە لەوسێ ھێزە بۆ بەشداریکردن لەشەڕی مووسڵ پێویستە بەرەزامەندی ئەو سێ لایەنە بێت، بۆیە حەشدی شەعبی ناتوانێ بەبێ ڕەزامەندی ئەوان بەشداری لەشەری مووسڵ بکات و پێویستی بەرێککەوتنی سیاسی ھەیە.

(چەتۆ) گوتیشی: "ئێمەش وەکو ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ھەمان ڕامان ھەیە كه‌ ناکرێت حەشدی شەعبی لەشەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵ بەشدار بێت و سوورین لەسەر ئەوبڕیارەی خۆمان و لێی پاشەگەز نابینەوە.

سەرۆکی فراكسیۆنی برایەتی و پێکەوە باسی لەوەشکرد، ژووری عەمەلیاتمان دروست کردووە لەھەولێر و مەخموور بۆ پێشوازیکردنی ئاوارەکان لەکاتی شەڕی مووسڵ، لەبەر ئەوەی سێ قۆناغە یەکەم ھاتنی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستی بەپەلە و دواتر نیشتەجێکردنیان لەکامپەکان و سێ یەم دابینکردنی خزمەتگوزاری.

گوتیشی: "ھەوڵدەدەین شوێنی نزیک لە ناوچەکانیان بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی ھەرکاتێک رزگاران بەزووی بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵەکانیان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار