یه‌کیەتیی ئه‌ورووپا دژ به تیرۆریستان بڕیارێکی گرینگ ده‌رده‌کات

ئاژانسەکان-KDP.info- یه‌کیەتیی ئه‌ورووپا به‌گوێرەی بڕیارێک سه‌رجه‌م مڵک و ماڵ و داهاتی گروپه تیرۆریستییه‌کان و کۆمه‌کبه‌خشه‌کانیان ده‌ست به‌سه‌ردا ده‌گرێت و سڕیان ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له لیستی ڕه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیشدا ناویان نه‌هاتبێت.
پڕۆژه بڕیاره‌که له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه درایه یه‌کیەتیی ئه‌ورووپا دوای هێرشه تیرۆریستییه‌کانی کرایه سه‌ر پاریس و نیس و برۆکسل. تا ئێستا، وڵاتانی ئه‌ورووپا ته‌نیا ده‌یانتوانی ده‌ست به‌سه‌ر دارایی ئه‌و گروپاندا بگرن که له لیستی ڕه‌شی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ناویان هاتبوو، به‌ڵام ئێستا یه‌کیەتیی ئەورووپا ده‌توانێ به تێکڕای وڵاتانی ئه‌وروپایی ئه‌ندام، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بکات و ڕاوه‌دووی ئه‌و که‌س و کۆمپانیا و گروپی چه‌کدار و هاوکاری به‌خشانه بنێت که به‌شدار بوون یان پلانداڕێژه‌ر بوون یاخود هاوکاری داراییان به‌خشیووه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵگرانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ورووپایش که هاتبنه سووریا و عێراق و شه‌ڕیان بۆ داعش کردبێ، ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ ده‌گیرێ و ده‌درێنه دادگا و سزا ده‌درێن.
به‌گوێرەی به‌ڵگه‌کان ٤٢٠٠ که‌س له ئه‌ورووپاوه هاتوون بۆ شه‌ڕی داعش و ٣٠%یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان و ١٤% یان کوژراون و ئه‌وانی دیکه‌ش له نێو ئه‌و گروپانه‌دا ماونه‌ته‌وه.




