نیوزله‌ندا یه‌ک ملیۆن دۆلار بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کان ده‌به‌خشێت

ئاژانسەکان-KDP.info- نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند یه‌ک ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ هاوکاریکردنی عێراق بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی ژێرده‌ستی داعش.
باڵیۆزی نیوزله‌ندا له عێراق جێمس مۆنرۆ ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی ده‌زانێ چه‌ند گرینگه هاوکاریی خه‌ڵکی عێراق و ئاواره‌کان بکات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی خۆیان.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری باڵای کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراقدا ڕایگه‌یاند که پرۆسه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی عێراق زۆر به خێرایی به‌ڕێوه ده‌چێ و ڕۆژانه هه‌زاران خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنەکانی پێشتری خۆیان.
هه‌روه‌ها ئازادکردنی مووسڵیش نزیکه، بۆیه ئه‌و هاوکارییه یه‌کجار گرینگه و هیچ کاتێک له ئێستا گونجاوتر نییه و مانای پابه‌ندیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه به ئه‌رکه‌کانییه‌وه.




