به‌ریتانیا بۆ دادگایی‌کردنی داعش دەست دەکا بە هه‌ڵمه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی
_(1)__2016_09_21_h16m38s30__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- بەریتانیا کار بۆ پەلکێشکردنی تاوانبارانی داعش بۆ بەردەم دادگا دەکات.
ئاژانسی هەواڵی (بی‌بی‌سی) بڵاویکرده‌وه که بەرپرسانی به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی نوێیان دەست پێکردووە بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌ندامانی داعش.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا (بۆریس جۆنسۆن) و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ (ئه‌مه‌ل کلوونی) له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا تاوانه‌کانی داعش ده‌ناسێنن و بۆ ئەو مەبەستە پڕۆژه‌یه‌کیان ئاماده‌کردووه و دەیخەنە بەردەست نوێنەری وڵاتان. بە پێی ئەو پڕۆژەیە کار بۆ پەلکێشکردنی تاوانبارانی داعش بۆ بەردەم دادگای نێودەوڵەتیی تاوانسەلمێن دەکرێت.




