٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی سووپای عێراق بەرەو شەرگات پێشڕەوی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

شەرگات-KDP.info-  فەرماندەیەكی سوپای عێراق ئاشكرای كرد، سبەی دووشەممە سووپا بەرە و سەنتەری ناحیەی شەرگات پێشڕەوی دەكات.

عەمید ڕۆكن (حەمماد دزەیی) فەرماندەی لیوای ٩١ی سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێشڕەوییەكانی سوپای عێراق لە بەرەی گەیارە و ڕۆژاوای مەخموور وەستاوە و هەموو شوێنی بۆمان دیاری كرابوون كۆنتڕۆڵ كراون، لەبەر ئەوەش ئێستا سووپا جووڵەی پێ ناكرێت و هەر لە قەزای گەیارە ماوینەتەوە تا فەرمانی پێشڕەویكردنمان بۆ دێت."

لەبارەی  دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی مووسڵ عەمید حەماد دەڵێ: "ئێمە لە كوێ و مووسڵ لە كوێ! هیچ فەرمانێك نییە بۆ ئەوەی كاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی مووسڵ بەڕێوە بچێت و هێشتا سووپا زۆری ماوە بگاتە سەنتەری شارەكە، بەڵام پێشبینی دەكرێ سبەی دووشەممە سوپای عێراق هێرش بكاتە سەر قەزای شەرگات و بەرەو ئەو قەزایە پێشڕەوی بكات."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار