٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوێنەری تایبەتی ئەبوبەکر بەغدادی رایکرد..پارە و بەڵگەی زۆری بردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی ‌ئەمیری داعش لە مووسڵ بە پارەیەکی زۆرەوە ڕای‌کردووە و ١١ چەکداریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە.

 

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ (مەحمود محەمەد سلێمان) نوێنەری تایبەتی (ئەبوبەکر بەغدایی) بەرەو دەرەوی وڵات ڕای‌کردووە و، پارەیەکی زۆری و یانزە چەکداریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە؛ زانیاری ھەیە کە ڕزگاری بووە و، چووەتە وڵاتی سێیەم."

 

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو نوێنەرەی ئەمیر داعش جگەلەو پۆستە بەڕێوەبەری نهێن‌پۆلیسی ھەموو مووسڵیش بووە.

 

دەیشڵێ داعش زۆر ھەوڵیان داوە دەستگیری بکەن، بەڵام پێیان نەگیرا؛ بەڵگەی زۆریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار