سەركردەی گرووپی عەسائیب ئەهلولحەق زیندانی كرا

خورماتوو-KDP.info- میلیشیاتی عەسائیب ئەهلولحەق لە خورماتوو شاربەردەر كران و، گوتەبێژی قایمقامییەتی شارۆچكەی خورماتوویش رایدەگەیێنێت، بەڵگەیان هەیە هەموو تاوانەكانی رابردوو لە كوشتن و بڕین و هەڕەشەكردن لەسەر ئەو گرووپە ساخ بووتەوە.
(محەممەد فایەق) گوتەبێژی قایمقامییەتی شارۆچكەی خورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە بڕیاری سەركردەكانی حەشدی شەعبی، بارەگای میلشیاتی عەسائیب ئەهلوحەق لە شارۆچكەی خورماتوو و ناحیە عامرلی داخراوە و گشت چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلەكانیشیان گەڕاندووتەوە بۆ بەغدا، گوتەبێژی حەشدی شەعبی لێدوانی داوە لەبارەی پرسەكە گوایە ئەوان ماون، بەڵام لە راستیدا هیچ چەكدارێكی ئەو گرووپە نەماون لە ناوچەكە و هەموویان چەكیان لێ وەرگیراوەتە وە و سەركردەكەیشیان ماوەی پازدە رۆژە لە بەغدا دەستگیر كراوە".
(فایەق) گوتیشی: "هەموو فیتنە و شەڕو پشێوییەكانی رابردوو لە سنووری خورماتوو لەسەر میلیشیاتی عەسائیب ئاشكرا بووە و دەستیان هەبووە لە كوشتن و رفاندن و هەڕەشكردن لە هاووڵاتیان، بەڵگەمان لە بەردەستە عەسائیب هۆكاری هەلگیرسانی دوو شەڕی گەورەن لە شارەكە و ئێستایش ئەو شەڕكەرانە شاربەردەر كراون".
قائید میرۆ




