داعش بازرگانی بە جەستەی چەكدارە بریندارەكانەوە دەكات
__2016_09_17_h17m32s47__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- گروپی تیرۆریستی داعش بازرگانی بە جەستەی چەكدارە بریندارەكانەوە دەكات؛ بەرپرسێكی پارێزگای نەینەواش دەڵێ: لە ڕووی داراییەوە لاواز بووە.
(عسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "بەپێی زانیاریەكانی نێو نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ بەدەست ئێمە كەوتوون، لە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی چەكدارە بریندارەكانی داعشەوە دەكرێت و داهاتەكەشی بۆ گروپی تیرۆرستی داعش دەگەڕێتەوە."
عسمەت ڕاشیگەیاند: "هەر چەكدارێكی داعش لە كاتی برینداری بگەیندرێتە نەخۆشخانەكانی مووسڵ دوای پشكنین ئەگەر بزانن ڕەوشی ناجێگیرە ئەوە یەكسەر ئەندامانی جەستەی لێ دەكرێتەوە لە بەرامبەر بڕێك پارە دەفرۆشرێت بە هاووڵاتیانی دیكەی نەخۆش، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە لەڕووی داراییەوە ڕەوشی داعش خراپتر بووە لە ماوەكانی ڕابردوو."
قائید میرۆ




