له ئه‌گه‌ری به‌كاربردنی هێز دژ به وڵاته‌كه‌ی، ئه‌میری مه‌ككه هۆشداری دا به ئێران

هه‌ولێر-KDP.info- گه‌وره‌به‌رسێكی سعوودیا داوا له ئێران ده‌كا واز له‌و دوژمنكارییه‌ی به‌رانبه‌ر به عاره‌بی موسوڵمان هه‌یه‌تی بهێنێ و، هۆشدارییش ده‌دا له به‌كارهێنانی هێز به‌رانبه‌ری. ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌میری شاری مه‌ككه وه‌ڵامێكه بۆ ڕه‌خنه‌كانی ئێران ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ئیداره‌ی میوانانی ماڵی خوا.
(خالید فه‌یسه‌ل) ئه‌میری ناوچه‌ی مه‌ككه ده‌ڵێ، به‌ڕێوه‌چوونی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له لایه‌ن حه‌جاجانه‌وه ڕێكخراوه و ئه‌مساڵ بێكێشه بووه، ''ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و ده‌نگۆ و درۆیانه‌ی ئاراسته‌ی مه‌ككه كراون.''
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌میری ناوچه‌ی مه‌ككه كه ئاژانسه‌كانی هه‌وال دوێشه‌و بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌و شه‌ڕه‌قسه‌یه‌ی نێوان ولاتی سعوودیا و ئێرانه و به‌ره‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ی ڕمانی باڵاخانه‌یه كه پار و له كاتی به‌جێهێنانی ڕێوڕه‌سمی حه‌جدا سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی كه زۆرینه‌یان هاوولاتیانی ئێران بوون.
ئه‌و به‌رپرسه سعوودیاییه ده‌ڵێ، ''په‌یامم بۆ سه‌ركرده و حكوومه‌تی ئێران ئه‌وه‌یه، خوا هیدایه‌تییان بدا و له‌و ڕوانگا دوژمنكارییه‌ی به‌رانبه‌ر به برا موسوڵمانه عه‌ره‌به‌كانیان له عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن و ته‌واوی دنیادا هه‌یانه، به‌خۆیاندا بچنه‌وه.''
ئه‌میر(خالید فه‌یسه‌ل) زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌لوه‌سته ده‌كا و به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ''خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و سوپاكه‌یان بۆ داگیركردنمان تاو بده‌ن، ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان نین تا هه‌ركات بیانه‌وێ به‌رانبه‌رمان ببنه‌وه. به پشتیوانیی خوا، به‌ره‌نگاری هه‌ر دوژمنكارییه‌ك ده‌بینه‌وه و وه‌ك هه‌میشه ئه‌و خاكه پیرۆزه و وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌پارێزین.''
ئه‌گه‌رچی هێشتا هیچ گه‌وره‌به‌رپرسێكی ئێرانی ناگه‌وازی شه‌ڕی دژ به س؛وودیا نه‌داوه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی رووداوه‌كه‌ی پاره‌وه و له‌داردانی پیاوه شیعه سعوودیاییه‌كه(نه‌مر ئه‌لنه‌مر)ه‌وه له یه‌نایر-كانوونی دووه‌م، به درێژاییی ئه‌و جه‌ند مانگه ئێرانییه‌كان شانشینی سعوودیایان داوه‌ته به‌ر ره‌خنه.
پاش ئه‌وه‌یش كه هێرش كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعوودیا له تاران، ریاز په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پچڕی، گاردی كۆماریی ئێرانیش په‌یمانی دا كه به تۆڵه‌ی (نه‌مر ئه‌لنه‌مر) ده‌كه‌نه‌وه.
زریان زیاد




