داعش لە مووسڵدا ژمارەیەک هاووڵاتی خنکاند

مووسڵ-KDP.info- داعش بەڕێگەیەکی دیکە هەشت هاووڵاتی مووسڵی لەنێو ئاودا خنکاند.
(عسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند " ئەمڕۆ لە ناوچەی چەپی شاری مووسڵدا گروپی تیرۆریستی داعش بڕیاری لەداردانی بەسەر هەشت هاوڵاتی سڤیلی شارەكەدا سەپاند ئەویش بە تۆمەتی دانی زانیاری بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق، لەداردانی ئەو هەشت هاوڵاتییە لەنێو سەربازگەی غەزلان بەشێوەیەک بووە کە لە ئاودا لەداری داون و خنکاندوونی.
قائید میرۆ




