٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٧٥٠ کەسی دی لە کەمپی دیبەگەدا نیشتەجێ کران

سەرچاوە: KDP.info

مه‌خموور-KDP.info-   کەمپی دیبەگە تادێ زیاتر خەڵک ڕووی تێدەکات و، ئەمڕۆیش ٧٥٠ کەسی دیکە گەیشتنە ئەم کەمپە تا لێوەی نیشتەجێ بن.

به‌رپرسى كه‌مپى دیبه‌گه‌ (رزگار عوبێد)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند،" ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وە ئاگادار کراینەوە کە خەڵکێکی زۆر روو لە کەمپەکەتان دەکات و ئێمەیش دەستمان کرد بە ناونووسکردنیان کە تا ئێستا ٧٥٠ کەسمان نانوونس کردووە و، پێدەچێ ژمارەکە هەزاریش تێپەڕێنێ.

دەیشڵێ، دەزگای خێرخوازی بارزانی دەستبەجێ گەیشتنە کەمپەکە و، پێداویستی سەرەتاییان بۆ ئەم خەڵکە دابین کرد.

ئاماژەیشی دا، لەوەتەی ئۆپەراسیۆنەکان دەستی پێکردووە زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس رووی لە کەمپی دیبەگە کردووە.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار