ئەمەریکا دەیەوێ پێشوەختە کەسێک بۆ حوکمڕانی مووسڵ دابنرێ

مووسڵ-KDP.info- ئەمەریکا داوای لە بەرپرسانی پارێزگای مووسڵ کردووە کە کەسێک دەستنیشان بکەن بۆ ئەوەی دوای رزگارکردنی مووسڵ، حوکمڕانی ئەو شارە بکات.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمەریکا دووپاتی کردووەتەوە کە ئەمساڵ مووسڵ رزگار دەکرێ؛ دوێنێیش بەرپرسانی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای مووسڵ کۆبوونەتەوە و لە دانیشتنەکەدا داوایان کرد کەسێک دەستنیشان بکرێ بۆ ئەوەی دوای رزگارکردنی مووسڵ حوکمڕانی ئەو شارە بکات.
بڵند ئیبراھیم




