ئایدن مه‌عرووف: ده‌ترسین توركمانه‌كانی مووسڵ ببنه قوربانیی ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی توركمانه‌كان ده‌ڵێ، مه‌ترسیی هه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه توركمانانه‌ی له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ردا ماونه‌ته‌وه، له كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ببنه قوربانیی ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كانی مووسڵ.
(ئایدن مه‌عرووف) سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "له‌و كاته‌ی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێكردووه، هه‌زاران هاووڵاتی توركمان له سنووری پارێزگاكه‌دا به تایبه‌ت له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری توركماننشین ماڵوحالی خۆیان جێ هێشتووه و ئاواره بوونه؛ به‌شێكیش له‌وانه به‌بێ ماڵوحاڵ ماونه‌ته‌وه و ره‌وشی ژیانیان خراپه.''
(مه‌عرووف) ده‌ڵێ، ''هه‌ر وه‌ك چوون كوردانی ئێزدی و مه‌سیحی كه‌وتوونه‌ته به‌ر پیلانی رفاندنه‌وه، گه‌لی توركمانیش له‌و هێرشانه به‌ده‌ر نه‌بوونه و 100 ئافره‌تی توركمان چاره‌نووسیان له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا نادیاره و، گه‌لێك منداڵی توركمانیش له خانه‌یه‌كی شاری مووسڵدا به‌بێ سۆزی دایك و باوكیان به‌خێو ده‌كرێن، توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر ژماره‌یان حه‌فتا هه‌زار كه‌سه، مه‌ترسیمان هه‌یه له كاتی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا ببنه قوربانیی ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان.''
قائید میرۆ




