تەرمی 10 داعشی دیكە گەییشتنە نەخۆشخانەی مووسڵ.. لەلایەن چەكدارانی نەناسراوهوه كوژراون

مووسڵ-KDP.info- تەقەكردن لە تیرۆریستانی داعش زیادی كردووە و دوێنێیش 10 چەكدار بە گولـلەی چەكدارانی نەناسراو كوژراون و تەرمەكانیان لە نەخۆشخانەیە.
(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لەنێو شاری مووسڵ پێمان گەییشتوون، دوێنێ تەرمی 10 چەكداری تیرۆریستی داعش گەییشتوونەتە فەرمانگەی دادی پزیشكیی مووسڵ، هەر دوێنی ئەو ژمارە چەكدارە لەلایەن چەكدارانی نەناسراو لە ناوچە جیاكانی مووسڵ كوژرابوون و ئاسەواری گوللەی دەمانچە بە لاشەیانەوە دیار بووە".
(ڕەجەب) گوتیشی: "ماوەی چەند رۆژێكە كوشتن و تەقەكردن لە چەكدارانی داعش لەنێو شاری مووسڵ لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە زیادی كردووە و رۆژانە لە ناوچە جیاوازەكان تەقە لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەكرێت و تا ئێستایش ژمارەیەكی بەرچاوی داعش بەو هۆیەوە كوژراون".
قائید میرۆ




