٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاگرەكەی گەیارە بەردەوامە و تەنیا ٥٠%ـی كۆنتڕۆڵ كراوە

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info- گوتەبێژی لیوای٩١ـی هەولێر لە سوپای عێراق دەڵێت، تاوەكو ئێستا ئاگرەكەی گەیارە تەنیا٥٠%ـی كۆنتڕۆڵ كراوە و ئەستەمە بتواندرێت بەم ئاسانییە كۆنترۆڵ بكرێت.

رائید (ئەمین شێخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كاركردن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكەی بیرە نەوتییەكانی گەیارە بەردەوامە، بەڵام تاوەكو ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و دووكەڵی ئەو ئاگرە بەردەوامە و خەڵكی زۆر بێزار كردووە و نەتواندراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

(شێخانی)  گوتیشی، حەوت تیمی سەڵاحەددین كار بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەكەن، بەڵام بەیانییەكە دەیكوژێنەوە و ئێوارەكەی وەكو خۆی لێ دێتەوە و ئاگرەكە بڵێسە دەستێنێتەوە.

گوتەبێژی لیوای٩١ـی هەولێر لە سوپای عێراق ده‌شڵێت، سەرەڕای ئەوەی ئەو تیمانە لە دوای ئازادكردنی گەیارەوه‌ كار بۆكوژارندنەوەی ئەو ئاگرە دەكەن، بەڵام تازە ٥٠%ـی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە.

باسی لەوەیش كرد كە، جۆرە دەرمانێك هەیە بۆ ئەوەی ئاگرەكەی پێ كۆنتڕۆڵ بكرێت، بەڵام نازانم ئەو دەرمانە لە عێراق هەیە یاخود نا.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار