کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دوای جەژنی قوربان دواخرا

بەغدا-KDP.info- ئهندامێكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانهوه، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دوای جەژنی قوربان دواخرا.
(بەنگین مزووری) كه لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانه، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "بڕیار بوو سهعات11ی پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام ڕێژهی یاسایی ئەندامان تەواو نەبووە، بۆیە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا کۆبوونەوەکە دوابخرێت.''
(بەنگین مزووری) گوتیشی، لەبەر ئەوەی حەفتەی دابێ جەژنی قوربانە، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ دوای جەژن دواخرا.
گوتیشی، رێژەیەکی کەمی ئەندامان ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆ بوون، لەبەر ئەم ھۆکارە ڕێژهی یاسایی تەواو نەبوو، ھەر بۆیەش کۆبوونەوەکە دواخرا.
بڵند ئیبراھیم




