عێراقییەکان لەو دوو مانگەدا ٩٠هەزار کەسی دیکەیان لێ ئاواره بووە

ئاژانسەکان -KDP.info- ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەی کۆچ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، که له‌و ٢ مانگەدا عێراق ٩١١٠٠ کەسی دیکەی لێ ئاواره بووە.
ڕێکخراوی کۆچ ڕایگه‌یاندووه که به‌هۆی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی داعش له عێراقدا، له ماوه‌ی نێوان ١٦ی حوزه‌یرانەوە تا ٥ی ئه‌یلوول ٩١هەزارو١٠٠ که‌سی دیکه ئاواره بوونە.
به‌یاننامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌وانه خه‌ڵکی شه‌رگات و بێجی (پارێزگای سه‌لاحه‌دین) و گه‌یاره و ناحیه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا. جێی باسه، به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه تا ئێستا ٣ملیۆن‌و٥٠٠هەزار که‌س له ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا ئاواره بوون و ماڵوحاڵی خۆیانیان جێ هێشتووە.




