شه‌رقولئه‌وسه‌ت: هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافیای دانیشتووان له سووریا ده‌درێت

ئاژانسەکان-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندووه، بزاڤی نوجه‌با که بزاڤێکی شیعەیه تائێستا ٣٠٠ خێزانی له شاره‌کانی باشووری عێراقه‌وه گواستووه‌ته‌وه هه‌ندێک له شاره‌کانی سووریا.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێ: "ئه‌و کاره به ئامانجی گۆڕینی دیموگرافیای دانیشتووانه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌ددا ده‌کرێ." هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "هه‌ر خێزانه و خانوویەک و مانگێ هه‌زار دۆلاری بۆ دابین ده‌کرێت."




