داعش له مووسڵ بێهیوا بوونه و 18یان لێ كوژرا
_(1)__2016_09_05_h16m11s54__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانى داعش له‌نێو شارى مووسڵ ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كى تریان لێ کوژرا.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان له گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى باكوورى شارى مووسڵ بۆردومانى بنكه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان كردووه و به هۆیه‌وه 12 داعش كوژران و له‌نێویشیان دوو ئه‌میر هه‌یه كه به ڕه‌گه‌ز سووریایین و خه‌ته‌رناكیش بوونه".
(مه‌موزینى) دەیشڵێت: "به‌ر له ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شووراى ویلایه‌ى نه‌ینه‌وا نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدایى نێردرابوو تێدا دانیان به شكسته‌كانیان نابوو كه ڕۆژانه چه‌كداریان ده‌كوژێن و چه‌كدار و خۆكوژیان كه‌م بووه و به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ناتوانن به‌رگرى بكه‌ن و خۆیان ڕابگرن بۆیه پێویستیان به هاوكاریه ئێستا به‌غدایى وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ى داوه‌ته‌وه پێیان ده‌ڵێت ستراتیجیه‌تى شه‌ڕ بگۆڕن و هه‌وڵ بده‌ن زۆرترین كه‌س بكوژن به دانانه‌وه‌ى مین له خانووه‌كان و پرده‌كان و چه‌كه‌كان و لاشه‌كان و بریندارانتان مینڕێژ بكه‌ن و جێیان بێڵن و هه‌ڵبێن چونكه بڕوامان به‌وه نیه خاك له‌ده‌ستمان بێت؛ ئیتر شه‌ڕى زیاتركوشتن و هه‌ڵاتن ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌م بڕیارانه‌ى داعش دیاره هیچیان پێ ناكرێت و بێهیوا بوونه؛ ئاماده‌كارى بۆ شه‌ڕى شه‌رگاتیش تیرۆریستانى داعشى زۆرتر ترساندووه."
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشى: "به‌یانى ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بنكه و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعش بۆردوومان كرا له گوندى كانونه‌ى میحوه‌رى باشیك و به هۆیه‌وه شه‌ش تیرۆریستى داعش كوژران كه له‌نێو خانوویه‌ك بوون خانووه‌كه به‌سه‌ریان ڕووخێنرا."
نه‌شوان به‌رزنجى




