داعش سنووری له‌گه‌ڵ ناتۆدا نه‌ما

ئاژانسەکان-KDP.info- واشنتۆن‌پۆست ڕایگه‌یاند، سوپای ئازادی سووریا به هاوکاریی تانکه‌کانی سوپای تورکیا هه‌موو سنووره‌کانی سووریای له‌گه‌ڵ تورکیادا کۆنترۆڵ کرده‌وه.
ڕۆژنامه‌که ڕایگه‌یاند که ٥٧ میل له سنووری هاوبه‌شی نێوان تورکیا و سووریا له نێوان عه‌زاز و جه‌رابلوس له ده‌ستی داعش ڕزگار کرا و به‌مجۆره داعش هیچ جۆره سنوورێکی له‌گه‌ڵ په‌یمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ)دا نه‌ما؛ دیارە ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌شێکه له‌و په‌یمانه.




