٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی سێ کاندید بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری ڕەوانەی پەرلەمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغد-KDP.info-   ئائێستا کەس لە شوێنی وەزیری بەرگریدا دانەنراوە و سەرۆکوەزیران سێ کاندیدی بۆ پەرلەمان ناردووە.

 

ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتا کەس لە شوێنی وەزیری بەرگریدا دانەنراوە، لەبەر ئەوەی تانەی لە بڕیاری لادانی داوە، چونکە پێی وایە دەنگدانی لابردنی بە نەھێنی بووە و پێویست بوو بەئاشکرا بێت، بۆیە ئەمە ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوە."

 

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، سەرۆکوەزیران سێ کاندیدی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە و ھاتووە بۆ لیژنەکەی ئێمە، بەڵام ئێمە وەکو لیژنە تێبینیمان لەسەری ھەیە و پەسەند نین و پارتە سوننەکانیش پێی ڕازی نینە."

 

دیارە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە وەزیری بەرگریی عێراق وەرگرتەوە و، بەرکناری کرد.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار