لە مانگی رابردوودا ٥٥٠ داعش لە سنووری مووسڵدا کوژراون

مووسڵ-KDP.info- تەنیا لە مانگی رابردوودا، ٥٥٠ داعش لە سنووری مووسڵدا کوژراون؛ کە هێزی پێشمەرگە و فڕۆگە جەنگییەکان گورزیان لێ داون و، ژمارەیەکیش لەنێوخۆی مووسڵدا کوژراون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵدا (سەعید مەموزینی) راگەیاند، بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەردەستە، لە مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگای مووسڵدا،٥٥٠تیرۆریستی داعش بەھۆی شەریان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و کێشە ناوخۆییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشهوه لەنێو مووسڵدا کوژراون.
(سەعید مەموزینی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، جگە لە کوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی تیرۆریستان، زۆرێكیشیان بەرەو سووریا رایان کردووە.
بڵند ئیبراھیم




